یەکێک لە باشترین کارگەکانی دیکۆر لە عێراق
بنیادنانی داهاتوویەکی
باشتر، سەوزتر، هەمووی لە یەک پڕۆژەدا!
ئاراس گروپ، ئەزمون و شارەزایی زیاتر لە ٤٠ ساڵị
ئاراس گروپ، ئەزمون و شارەزایی زیاتر لە ٤٠ ساڵị
ئێمە لە ساڵی ۱۹۷۰ەوە بە ئەزموونین!
دروستکردنی باڵەخانەی نموونەیی بە جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامی


ئاراس گروپ بناسە
ئاراس گروپ کۆمپانیایەکی بەناوبانگە کە تایبەتماندە لە بیناسازی و وزەی سەوز و خزمەتگوزاری دیکۆر لە هەرێمی کوردستان و عێراق، مێژوو و ئەزمونی کارکردنمان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٠ و دەیان ساڵە خزمەتگوزاری بێوێنە و سەردەمیانە پێشکەشی کڕیارانمان دەکەین..
شارەزایی ئێمە لە دیزاینکردن و جێبەجێکردنی هەردوو دیکۆری ناوەوە و دەرەوەی باڵەخانەکاندایە لە چەندین بواری جیاوازدا، لەوانەش؛ شوێنی نیشتەجێبوونی تایبەت، بینای حکومی و ژێرخانی بازرگانی. ئێمە هەڵبژاردەیەکی فراوان لە ماددەی کوالێتی بەرز پێشکەش دەکەین، وەک دیکۆری سەقفی مەغریبی، پلاستیکی دیوار، بۆردی جیپسۆم، سەقفی ئەلەمنیۆم، داری ئەرزی و زەوی ڤینیل.
بەیاننامەی بەڕێوەبەری جێبەجێکار
بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٠ ساڵە گروپی ئاراس باڵەخانە و پرۆژەکان دەگۆڕێت بۆ شاکارێکی ناوازە لە ڕێگەی بنیادنان، بەرهەمهێنانی وزەی سەوز و خزمەتگوزارییەکانی دیکۆر. تیمی شارەزایانی ئێمە تەرخانکراون بۆ دابینکردنی دیزاین و جێبەجێکردنی کارەکان بە وردی و بە بەکارهێنانی بەرزترین کوالێتی ماددەکان و نوێترین تەکنیکەکان بۆ مانەوەی زیاتر


بنیات نانی داهاتوویەکی
متمانە پێکراو


چیرۆکی ئێمە


1975 - 1985
لە ساڵی ١٩٧٥، عەبدوڵا زۆراب و براکانی هەستان بە دامەزراندنی دیکۆراتی (برایان) کە تایبەتمەندبوو بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دروستکردن و ڕازاندنەوەی دیکۆر و نوێگەریکردن لە دیزاین لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت. ئامانجی سەرەکی کۆمپانیاکە وەک هەمیشە ئەوەبووکە کوالێتی و خزمەتگوزاری بێهاوتا لە کارەکانیدا پێشکەش بکات بە نوێگەری بەردەوام.


1986- 1995
دیکۆراتی برایان بەردەوامبوو لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری نایاب لە ناوخۆ. بە تێپەڕبوونی کات ئەزموونی گەشەکردنێکی بەرچاویان کرد لە ڕێگەی هەوڵدان بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری وکوالێتی بەرزی ئەوکەرەستانەی کاریان پێ دەکرێت. بە ماوەیەکی کەم و هەوڵێکی زۆر، دیکۆراتی برایان توانی پێگەیەکی بەهێز و ناوبانگێکی باش بەدەست بهێنێت لە پیشەسازییەکەدا.


1996 - 2005
لە ساڵی ١٩٩٦ ، ئاراس دیکۆرەیشن دامەزرا و یەک ساڵ دواتر و لەساڵی ١٩٩٧ کارگەی دیکۆراتی ئاراس دەستی بە کارکردن کرد. ئەم هەنگاوە وایکرد پێگەی ئاراس دیکۆرەیشن بە شێوەیەکی بەرچاو بەهێز و بێ ڕکابەر بێت لە بازاڕدا. بە دامەزراندنی کارگەی ئاراس، دیکۆراتی ئاراس توانی جۆرێتی وکاتی خزمەتگوزاریەکان باشتر و باشتر بکات و ئەمەش وایکرد ناوبانگیان وەک سەرکردەیەک لە بوارەکەدا بمێنێتەوە.


2006 - 2015
دوای بەهێزکردنی پێگەی خۆیان لەبازاڕدا، دیکۆراتی ئاراس دەستیکرد بە وەچەرخانێکی فراوانبوون، بە کردنەوەی لقەکانیان لە شوێن و ناوچەی جیاواز وکردنەوەی پێشانگا و هێنانە بازاڕی بەرهەمی نوێ و هەمەجۆر و ناساندیان. وەک بۆردی جیپسەم و سەقفی مەغریبی و کەلوپەلی پەیوەندیدار. هەروەها کارگەیەکیان کردەوە تایبەتماند لە دروستکردنی ستیرۆپۆری کوالێتی بەرز، لەگەڵ بەبازاڕکردنی ئەم بەرهەمە نوێیانە و گەورەترکردنی لقەکانیان، کۆمپانیاکە فراوانبوونێکی بەرچاوی بەخۆوە دیت.


2016 – 2020
لە ساڵی ٢٠١٥ و دواتری، دیکۆراتی ئاراس هەنگاوێکی گەورەتری هاوێشت لە زیاتر بەهێزکردنی پێگەیان لەبواری پەرەپێدانی بەرهەمەکانی ئەسرتۆپۆل، لامبریی، و هەروەها سی ئێن سی. ئەم هەنگاوە بەشێک بوو لە ستراتیژی ئاراس دیکۆرەیشن بۆ بەرەوپێش بردنی خزمەتگوزاریی و بەرهەمەکانیان.


2021 - Now
ئەمڕۆ، ئاراس گروپ یەکێک لە بەهێزترین کۆمپانیاکانە لە سەرانسەری عێراقدا، لەگەل چەندین لقی تایبەت بە پیشەسازی و بواری جیاواز. لەوانە ئاراس گرین ئینێرجی، ئاراس لامیتی، ئاراس سی ئێن سی، ئاراس ئەسرتۆپۆل و هەروەها دیکۆراتی مەغریبی. وەک دابینکەری سەرەکی لەم بوارانە، ئاراس گروپ بەردەوام بووە لە پەرەسەندن و زیاتر فراوانکردنی خزمەتگو زاریەکانیی بەدرێژایی چەندین ساڵ و دابینکردنی کۆمەڵێك بەرهەم و خزمەتگوزاری کوالێتی بەرز بۆ کڕیاران. پابەندبوونیان بە ستاندارد و داهێنان و نوێگەری بەردەوام، هەروەها لە پێشینە دانانی ڕازیبوونی کڕیار وایکردوە پێگەی خۆیان وەک سەرکردەی بازاڕ بپارێزن و بەردەوامن لە دانانی ستانداردی نوێی نایاب لە پیشەسازیدا.
- 1975 - 1985
- 1986- 1995
- 1996 - 2005
- 2006 - 2015
- 2016 – 2020
- 2021 - Now
ئێمە نوێنەرایەتی براندی نێودەوڵەتی و باشترین کۆمپانیای بیناسازی دەکەین

ئاراس گرین ئینێرجی
وزەی سەوز بریتییە لە کارهێنانی سەرچاوە نوێبووەکان وەک وزەی خۆر و وزەی با و ئاو بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا. ئاراس گرین ئینێرجی تایبەتە بە بەرهەمهێنانی زیاتر بخوێنەوە
ئاراس المبری
لە ساڵی ۱۹۹۵ەوە، گروپی ئاراس چەندین ماددەی جوانکاری باڵەخانە بەرهەم دەهێنێت. ئامانجی سەرەکی ئێمە هەر لە سەرەتاوە پێشکەشکردنی باشترین کوالێتی و زیاتر بخوێنەوە

دیکۆراتی ئاراس
دیکۆراتی ئاراس هونەرێکی نەریتییە کە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر بەخشراوە. بریتییە لە هەڵکۆڵین و دروستکردنی دیزاینی جۆراوجۆر لەسەر دیوار و زیاتر بخوێنەوە
ئەسترۆپۆل
ئەسترۆپۆل ڕێگایەکی مۆدێرن و زۆر کاریگەرە بۆ داپۆشینی بینا لە ناوەوە و دەرەوە کە نەک تەنها جوانی زیاتر دەبەخشێت بەڵکو جیاکەرەوەیەکی بێوێنەش دابین زیاتر بخوێنەوە
ئاراس سی ئێن سی
بەشی CNC ی گروپی ئاراس تایبەتمەندە لە دیزاینکردن و بڕینی ماددەی EPS( فراوانکراوەی پۆلیسترین( بە بەکارهێنانی کۆمەڵێک تەکنیک، لەوانە ڕێڕەوی CNC. زیاتر بخوێنەوە

دارتاشی ئاراس
ARAS CARPENTRY بزنسێکی ناوخۆیی پێشەنگە کە تایبەتە بە گەیاندنی چارەسەری ناوازەی دارتاشی. تایبەتمەند بە وردبینی .
زیاتر بخوێنەوە
پڕۆژەکانمان
پڕۆژەی شاری دانیا
پرۆژەی شاری دەروازە
ئیمپایەر تاوەرز
بۆچی ئێمە هەڵبژێرن؟

ئەزموون
٥٣ ساڵ

کوالیتی
١٠٠% گرەنتی

باشترین خزمەتگوزاری
لە ساڵی ١٩٧٠ەوە

گەشەسەندن و گەورە بوونی بەردەوام
کڕیارەکانمان




















